ھاووڵاتیەک لەکوێستانی ھۆڕنێی باڵەکیان، مینێكی تاكه كهسی پێیدا تهقیهوه قاچێكی لهدهستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣-٧-٢٠٢٠ لەکوێستانی ھۆڕنێی باڵەکیان ھاووڵاتیەک بەناوی (زاھیر حامد عابد) تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی باڵەکیانە، پیشەی شوانکارو و ڕەوەندە بەھۆی پێدا تەقینەوەی مینێک قاچێکی لەدەستدا.
تەحسین عوسمان بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند ئەو ھاووڵاتیە بەھۆی پێداتەقینەوەی منێکی تاکەکەسی قاچی ڕاستی پەڕیوە و گوتیشی: لەبنکەی تەندروستی سیدەکان چارەسەری سەرەتای بۆکراوە پاشان ڕەوانەی فریاکەتنی سۆران کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.