Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:23

هێزەکانی ئێران لەسەر سنوور شوانکارێکیان بریندار کرد

ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی لە شاری هەولێرکراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3_7_2020 بەهۆی تەقەی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێستانی وێزەی دەڤەری باڵەکایەتی شوانکارێک برینداربوو.

د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر شەش و پازدە خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، کەسێک بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، بەهۆی تەقەکردن لە سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە کوێستانی گوندی وێزە بریندارببوو، شوانکارەکە ناوی (هەڵوێست ئیسماعیل مەلا) تەمەن 15 ساڵە، دوای گرتنەبەری فریاگوزاری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی لە شاری هەولێر کرا.

شوانکارەکە دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕینە و ساڵانە بە مەبەستی بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاژەڵداری ڕوو لە کوێستانەی دەڤەری باڵەکایەتی دەکەن.

شایه‌نی باسه‌ هەموو ساڵێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ته‌قه‌ له‌ هاووڵاتیان و شوانكاران ده‌كرێت، ئه‌م سنووره‌ش تۆپباران دەکرێت.

پ: کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.