دادگای بەریتانیا ئافرەتێكی بەریتانی تەمەن 37 ساڵ كە پشتیوانی تیرۆریستانی داعشی كردووە بۆ ماوەی 14 ساڵ بڕیاری بەندكردنی بۆ دەركرا ، بەتۆمەتی ئەوەی پلانی دارشتبوو كە هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر كاتدرائیەی سانت بۆل لە لەندەن ئەنجام بدات
نایگل سوێنی دادوەری دادگا حوكمی ئەو ئافرەتی دەركرد كە ناوی صفەیە شێخ ی لە خۆ نابوو ، چەندین جار هەوڵی هێرشی تیرۆریستی داوە لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمب لە دوورەوە ، تا دواتر هەوڵی دا بۆمب بۆ ناو ئەو كلێسەیە بگوازێتەوە .
شایانی باسە دوای ئەوەی پۆلیس توانی دەستگیری ئەو ئافرەتە بكات ، لە مانگی شوباتی رابردوو دانی بە تاوانەی نا لە بەردەم دادگای بەریتانیا
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.