کادری دێرینی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان زه‌عیم بوتانی" دواى ململانێیه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى ئه‌مڕۆ له ئه ڵمانیا کۆچی دوایی کرد .
زه‌عیم بۆتانى ساڵانێكى دورودرێژ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و وه‌فادارى وه‌ك كادرێكى سیاسى له‌سه‌ر رێبازى پارتى و بارزانى خزمه‌تى به كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ى ده‌كرد ،هه‌میشه خۆیى بنه‌ماڵه‌كه‌ى له رۆژئاواوه پاڵپشت و خۆبه‌خشى پێشمه‌رگه بووین.
ناوبراو تا نسكۆى شۆرشى كوردستان شانبه‌شانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بووه له خه‌باتى سیاسى ،پاشان وه‌ك هه‌زاران كوردى دیكه ماڵ و حاڵى خۆى جێده‌هێلێت و رووده‌كاته وڵاتى ئه‌ڵمانیا وه‌ك كادرێكى دڵسۆز له كار‌و چاڵاكى سیاسى و جڤاتى به‌رده‌وامى به خه‌باتى كوردایه‌تى ده‌دات .
زه‌عیم بۆتان له وڵاتى ئه‌ڵمانیا درێژه به خوێندن ده‌دات و تا ده‌گاته قۆناغى كۆلێژى پزیشكى دواى دووساڵ به‌هۆى چاڵاكی سیاسه‌كان و هه‌ستى به‌رزى كوردایه‌تى ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و درێژه به كارى رێكخستن و پارتایه‌تى ده‌دات دواجار ده‌گاته پله‌ى ئه‌ندامى لێژنه ناوچه‌ى كۆلن ى پارتى له لقى شه‌شى ئه‌وروپا لە ساڵی 1992 تا ساڵی 2004 نوێنەری پارتی بوە لە لیژنەی هاوکاری پارتە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا.
دواجار به نەخۆشی شێرپەنجە لە شەوی2/7/2020 لە نەخۆشخانەی( مێرهایم )لە شاری (کوێلن) بە یەکجاری دڵی لە لێدان کەوت وماڵئاوایی لە خانەوادەو دۆست و هەڤاڵانی ده‌كات .
بیۆگرافیاى ( زەعیم بۆتانی )
ناوی تەواوی(زەعیم ئامەد أحمد ) ناسراو بە ( زەعیم بۆتانی )
ساڵی 1950 لە شارۆچکەی( تربە سپی) لە رۆژئاوای کوردستان لە دایک بوە لە نێو خێزانیکی جوتیاری کورد پەروەر کەسو کار‌و بنەماڵەکەی دۆست و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان بوون ساڵی 1991 خێزانی پێکەوە ناوە لە دواى خۆی له‌سه‌ر هه‌مان رێباز و په‌روه‌رده‌كردن سێ كوڕ‌و كچێك به جێده‌هێلیت بۆ خزمه‌تى كورد‌و كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.