هەندێک خەڵکی پێی وایە بەکارهێنانی پانکە لە وەرزی هاوین زۆر دڵنیاترە لە بەکارهێنانی ئامێرە فێنکەرەوەکانی دیکە، بەڵام بەکارهێنانی پانکە لە کاتی خەوتندا مەترسیی خۆی هەیە.
بەگوێرەی رۆژنامەی "بەیان" ئەمە مەترسییەکانی پانکەیە لە وەزری هاویندا:
وشکبوونی پێست و چاوەکان: هەوای پانکە دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و چاوەکان کە رەنگە ببێتە هۆی سووتانەوە و سووربوونی چاو لە کاتی لە خەو هەستان.
زیادکردنی کێشەکانی هەناسەدان: بەگوێرەی "CNEWS"، پانکە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی تەنە تۆزاوییەکان لە ماڵەکە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی گواستنەوەی بۆ لووت کە رەنگە هەندێ لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەدان زیاتر بکات، بۆیە پێویستە لەسەر ئەوانەی کە نەخۆشیی هەستیاریان هەیە یان دەناڵێنن بەدەست رەبۆوە ئاگاداری خۆیان بن.
درزبردن یان گرژبوونی ماسوولکەکان: هەوای پانکە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی جەستە، لە کاتی جێگیرکردنی هەوای پانکەکە بەشێوەیەکی رێکوپێک لەسەر چەند ناوچەیەکی جەستە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ئازاری جەستە لەڕێگەی گرژبوونی ماسوولکەکان هەروەها ئازاری مل، بۆیە وا باشترە پانکەکە لەسەر تایبەتمەندی کارپێکردنی کاتی دابنرێت، چونکە کاتێک کەسەکە لە خەوێکی قوڵدا دەبێت ماوە ماوە پانکەکە خۆی دەکوژێتەوە و پێ دەبێتەوە.
ذيًدةر /Kurdistan CT
مەترسییەکانی بەکارهێنانی پانکە لە وەرزی هاوین لە کاتی خەودا
دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی جەستە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.