گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به ناوی "حه‌سه‌ن فوئاد" كه دانیشتوووی گه‌ره‌كی گوڵانی شاری كه‌ركوكه، به‌ر له سێ ڕۆژ له كاتی مه‌له‌كردن له ناو ئاوی به‌داوی دوبز ده‌خنكێت و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه "عەقید مازن غەریب" بەرێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە کوردستان تیڤی راگەیاند: بۆ ماوەی چوار رۆژە تیمەکانمان بە دوای تەرمی ئەو گەنجە دەگرێن و تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجام بوون.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه تا پێشنیوه‌ڕۆ ئەمرۆ بەندوای دووبزمان گرته‌وە تاوه‌كو گەڕانەکان ئاسانتر بێت بەڵاَم تیمەکانمان تاوۆ نزیک شارەدێی مەلا عه‌بدوڵاَ ڕۆشتن ھیچیان نه‌دۆزییه‌وه.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانمان لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ته‌رمى گه‌نجه‌كه.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.