کاتژمێر ( 10 ) ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆشەممە رێکەوتى ( 4ى تەمموزى 2020 ) بە سەرپەرشتیی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین و بە ئامادەبوونى ئەندامانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین، ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆبوونەوەیەکى تایبەتى بۆ هەڵسەنگاندنى دۆخى تەندروستیی سنوورەکەمان و گرتنەبەرى رێکارى دروست بۆ زیاتر ( احتوا ) کردنى نەخۆشیی کۆڕۆنا سازکرد و لەم چوارچێوەیەدا بڕیار درا بە :
یەکەم / ئەم هەفتەیەش تا رۆژى ( 10 / 7 / 2020 ) پشووى سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و دامودەزگاحکومیەکان درێژ دەکرێتەوە و رۆژى شەممە رێکەوتى ( 11 / 7 ) دەوام دەست پێدەکاتەوە .
دووەم / ئەم پشووە دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستى و خەفارەتى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و و هەر بەردەوام دەبن ، هەروەها گەنجینە و بانک و ئەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتى دارایی خشتەى موچەکەى رادەگەیەنێ رۆژى مووچە وەرگرتنیان .
سێیەم / جارێکیتر سپاسى بەدەنگەوە هاتنى بەرپرسیارانەى مامۆستایانى ئایینى سنوورەکەمان دەکەین کە بەوپەڕى هەست کردن بە مەسئولیەتى خۆشەویستیی و سەلامەتیی هاووڵاتیان ئەنجامدانى نوێژى هەینیان راگرت ..
چوارەم / سەبارەت بە کلینک و نۆڕینگە پزیشکییەکان : بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکى یەکەکارگێڕییەکان و ئاسایش و پۆلیس مولزەمە بە سەپاندنى جێبەجێ کردنى سەرجەم رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بە سەر هەموو کلینک و نۆرینگە پزیشکییەکاندا و هەرچى پابەندیش نەبێت ئەوا اجرائاتى پێویستى بەرامبەر دەکرێت .
پێنجەم / سپاسى بەدەنگەوە هاتن و پەرۆشیی سەرجەم هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى سنوورەکەمان دەکەین کە بەگیانى خۆپارێزى و کۆپارێزیی ئەم ماوەیە هاوکارمان بوون و بە هیممەت و پاڵپشتى بێدرێغى ئەوان و پشتیوانى خواى گەورە ئەم دۆخە ترسناکەش تێدەپەڕێنین و هەموومان جەژنى سەرکەوتنى یەکجارەکیی ووڵاتێکى ئاوەدان و تەبا دەگێڕین ...
هیوا قەرەنى عهبدولـڵا
سەرۆکى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین
بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی کۆڕۆنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.