شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورردستان ، رایگه‌یاند :ئێمه نییه‌تی رێككه‌وتنمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانماندا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: له دانوستانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی.
گوتیشی: به‌م زووانه شانده‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌غدا به‌ڵام دیار نییه چ رۆژێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.