Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:19

دوای پێنج رۆژ له‌ گه‌ڕان ته‌رمی که‌ریم خان ئیبراهیم له‌زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌

دوای گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌، توانرا ته‌رمی خنكاوه‌كه‌ له‌ نێو رووباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی گوندی وسومه‌لیان كه‌وا له‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌و سنووره‌ كاری ده‌كردو به‌ مه‌به‌ستی پشوو وه‌رگرتن رووی له‌ زێی گه‌وره‌ كرد بوو بۆ مه‌له‌كردن ، له‌ نێو رووباره‌كه‌ خنكا.

دوای (٥) رۆژ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمی ژێر ئاوی خه‌بات و ئاكرێ، ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌، دوای گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌، توانرا ته‌رمی خنكاوه‌كه‌، له‌ نێو رووباره‌كه‌ بدۆزریته‌وه‌ و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌ن.

سالار نامیق/  كوردستان تیڤی

333555

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.