دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 له به‌رواری دیاری كراوی خۆیدا و له ڕۆژی 11ی7ی 2020 ئه‌نجامده‌درێن.
ڕاشیگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌كان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ئێستای ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبوونی ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجامه‌درێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دۆخی كۆڕۆنا هه‌ر چۆنێك بێت تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌درێن و پێداویستییه‌كانی خۆپارێزیش له ماسك و ده‌ستكێش بۆ قوتابیان و مامۆستایان و چاودێران دابین كراون و پێوستیشه سه‌رجه‌م قوتابیان ماسك به‌كار بهێنن و بۆ به‌كارهێنانی ده‌ستكێشیش ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 144 هه‌زار قوتابی به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.